English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: ئێران دەبێ خواستی ئێمە قبوڵ بکات
جۆن کێربی
2022-07-19 [02:50 AM]

ZNA- هەولیر


ئەمریکا هۆشداری دەدات ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران دەقی ڕێککەوتننامەی پێشنیارکراو بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی قەبووڵ نەکات گوشاری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ئەم وڵاتە زیاد دەکەن.

جۆن کێربی، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتێژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی بە کاناڵی سی بی سی نیوزی ڕاگەیاند سەرۆک بایدن پێی وایە باشترین ڕێگا بۆ ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، دیپلۆماسی و ڕێککەوتنێکی پشتبەستوو بە دانوستانە.

جۆن کێربی گوتیشی هەر ئێستا ڕێککەوتننامەیەک لەسەر مێز ئامادەیە و ئەوە لە ئەستۆی ئێرانە کە ئەم ڕێککەوتننامەیە قەبووڵ بکات و هەوڵ بۆ وەها دەرئەنجامێک بدات. جەختییشی کردەوە ئەگەر ئێران دەیهەوێ گەمارۆکانی لەسەر لابدرێ، هەر ئیستا دەبێ ئەو ڕێککەوتننامەیە جێبەجێ بکات کە ئامادە کراوە بە پێچەوانەوە ئەمریکا بە هاوکاریی هاوپەیمانانی لە ئەورووپا و ناوچە، گوشاری بۆ سەر ئێران زیاتر دەکەن.





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad