English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌سه‌ر تۆماره‌ ده‌نگییه‌كان سكاڵا له‌دژی مالیكی تۆمار ده‌كرێت
2022-07-19 [03:20 AM]

ZNA- هه‌ولێر




 

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، سكاڵای دژی نووری مالیكی له‌باره‌ی تۆماره‌ ده‌نگییه‌ دزه‌پێكراوه‌كان وه‌رگیراوه‌ و رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق هاتووه‌: دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ له‌ به‌غدا سكاڵاكه‌ی سه‌ر مالیكی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، كه‌ ئاراسته‌ی داواكاری گشتیی كراوه‌، له‌باره‌ی تۆماره‌ ده‌نگییه‌ دزه‌پێكراوه‌كان و ئێستاش به‌ گوێره‌ی یاسا رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگی به‌ ناوی نووری مالیكی، سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان، به‌ تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در.

دوو رۆژ به‌ر له‌ ئێستا پارێزه‌رێك سكاڵای دژی مالیكی تۆماركرد و به‌ گوێڕه‌ی ده‌قی سكاڵاكه‌، مالیكی تۆمه‌تباركراوه‌، ئه‌وه‌ی له‌و تۆماره‌ ده‌نگییانه‌دا باس كراوه‌، ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ناوخۆیی و سووكایه‌تی به‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان كراوه‌.

هاوكات دوێنێش موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له‌ مالیكی كردووه‌، خۆی به‌ركه‌نار بكات و بكشێته‌وه‌ و واز له‌ كاری سیاسی بهێنێت وداوای لێخوشبوون بكات ، خۆی بداته‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه،‌ به‌ڵكو ئه‌مه‌ خوایه‌، به‌ تۆبه‌ و په‌شیمانی بۆی بنووسرێت.

چه‌ند كاتژمێرێكیش به‌ر له‌ ئێستا پێنجه‌م تۆماری ده‌نگی مالیكی بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێت: پەیوەندی لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمیندارى گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەبو ئالا وەلائی، ئەمیندارى گشتی کەتائیبی سەیدولشوهەدا باشە.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و تۆماره‌ ده‌نگییه‌، مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ھەموویان راستەوخۆ سەر بە ئێرانن، ھاوكات دەڵێت، "برادەرانى بەدر و فەتح بێکارن و گوێ نادەنە رەوشەکە و لە باخەکانیانن".

 





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad