English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیستمی خۆراکی گونجاو بۆ بەهێزبوونی بەرگری جەستەی منداڵ
2022-07-19 [03:53 AM]

ZNA: هەولێر


هەموو دایکیان دەیانەوێت منداڵەکانیان بەرگری جەستەیان بەهێزبێت و تەندروستییەکی باشیان هەبێت، هەندێک لە خواردنەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەی منداڵدا هەیە. پێویستە منداڵان لە خواردنی خێرا و خواردنەوە گازییەکان دووربکەونەوە و خواردنە تەندروستەکان بۆ سیستمی خۆراکیان زیادبکرێت وەک: -سەوزەواتەکان
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان یارمەتی تەندروستی دەمارەخوێنەکان دەدەن و مەترسی توشبوون بە شەکرە کەمدەکەنەوە. -فاسۆلیا
سەرچاوەیەکی سەرەکی کاربۆهیدراتە تەندروستەکانە ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە دەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، ڕیشاڵەکانی تیدایە ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری جەستە بەهێزدەکات. -پیاز
تایبەتمەندی دژەشەکرە و شێرپەنجەی هەیە و بەرگری جەستە بەهێزدەکات. -قارچک
خواردنی قارچک بەڕێژەیەکی گونجاو و شێوەیەکی تەندروست مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە. -توو یان شاتوو
ئەو میوانەی لەخێزانی توون وەک شاتوو، بلوبێری و شلیک دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان و بەرگری جەستە دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکەن. -چەرەساتەکان
دەوڵەمەندن بە چەوریە سوودبەخشەکان، کانزا، دژەئۆکسانەکان، کانزا و پڕۆتینەکان سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە.





ئەم هەواڵە 634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad