English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای عێراق لە تۆماری دەنگیی مالیکی دەکۆڵێتەوە
2022-07-19 [08:08 AM]

​ZNA- هەولیر


دادگای عێراقی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تۆماره‌ ده‌نگییه‌ دزه‌پێكراوه‌كانی مالیكی دەست پێ‌ده‌كات.

ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی تۆماره‌ ده‌نگییه‌ دزه‌پێكراوه‌كانی نوری مالیكیی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، داواكاری گشتی داوایه‌كی ئاراسته‌ی دادگای كه‌رخ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر تۆماره‌ ده‌نگییه‌ دزه‌پێكراوه‌كانی مالیكی بگرێته‌به‌ر.

لەم روونکردنەوەیەدا هاتووە: ئێستا به‌گوێره‌ی یاسای به‌ركاری عێراقی ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌.

ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌، چالاكوانی عێراقی عه‌لی فازڵ، كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه‌، زنجیره‌یه‌ك تۆماری ده‌نگیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا نوری مالیكی هێرش دەکاتە سه‌ر سه‌در و به‌ ترسنۆك ناوی ده‌بات، هه‌روه‌ها باسی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی شیعی – شیعی به‌م نزیكانه‌ و هه‌ندێك زانیاری مه‌ترسیدار ده‌كات

 

 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad