ZNA- هەولیر
عەلی ئەکبەر مێهرابیان وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، ئەم وڵاتە یەکەم رێککەوتنی درێژخایەنی لەگەڵ عێراق لە بواری کارەبادا واژۆ کردووە.
مێهرابیان دەڵێت، بەدیهێنانی رێککەوتنی دوورمەودا و درێژخایەن لە بواری کارەبادا گرینگ‌ترین تەوەری دیپلۆماسیی حکوومەتی ئێستایە و دەرئەنجامێکی گەش و باشی بۆ ئێران ھەبووە.
وەزیری وزەی ئێران، دەڵێت ئێران له نێوان وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیادا گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كار و به‌رهه‌مهێن و دابه‌شكاری كاره‌بایە.
پێش ئەم لێدوانەی وەزیری وزەی ئێران میدیای عێراقی و ناوچە هەواڵی بەستنەوە تۆڕی کارەبای عێراقیان بە تۆڕی کارەبای تورکیا، ئوردن و وڵاتانی کەنداوەوە بڵاوکردبۆوە.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |