ZNA - هەولێر لە ئامادەکارییەکانى یانەکان بۆ وەرزى نوێ، یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگاى ڕیکاردۆ سیلڤا لە شارى میامى ئەمریکا، ڕووبەڕووى یانەى ئینتەر میامی ئەمریکى بوویەوە.
لە ئەنجامدا یانەی بارسای ئیسپانی توانی یاریەکە بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەکەی دیڤید بێکام بباتەوە.
لە تایمى یەکەمدا بەرشەلۆنە توانی سێ گۆڵى لەڕێگەی ئۆبامیانگ و ڕافینیا و ئنسو فاتی یەوە لە خولەکەکانی 19 و 25 و 41دا تۆماربکات.
سێ گۆلەکەی تری بەرشەلۆنە لە تایمی دووەمدا و لە ڕێگەى گاڤى و میمفیس دیپاى و عوسمان دیمبلییەوە لە خولەکەکانى 55 و 69 و 70دا تۆمارکرد و یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
بڕیارە لە 24ی ئەم مانگە لە یاریێکی دۆستانەدا بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووى یەکتر ببنەوە لە شارى لاس ڤیگاسى ئەمریکا.
ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە |