English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمە نوێیەکەی محەممەد ئیمام لە سینەماکانی میسر
2022-07-17 [05:41 AM]

ZNA – هەولێر


نوێترین فیلمی سینەمایی محەممەد ئیمام بەناوی "عمهم" بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە لە سینەماکانی میسر نمایشکرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 7 تەممووز لە سینەماکانی میسر نمایشکرا و داهاتی تاوەکو ئێستا 24 ملیۆن جونەیهە.

فیلمەکە لە نووسینی وسام سەبرییە و لە دەرهێنانی حسێن ئەلمەنباوییە و بەرهەمی ئەحمەد ئەلسبکییە.

لەم بەرهەمە سینەماییەدا جگە لە محەممەد ئیمام، هەریەک لە سەید رەجەب، محەممەد لوتفی، محەممەد سەلام و باسم سەمرە رۆڵی تێدا دەگێڕن.

دوایین فیلمی محەممەد ئیمام بەناوی "لص بغداد" بڵاوکرایەوە، تێیدا لەگەڵ فەتحی عەبدولوەهاب و یاسمین رەئیس رۆڵی سەرەکیان گێڕاوە.
 





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad