English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆم کروز ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
2022-07-18 [08:50 AM]

ZNA – هەولێر


تۆم کروز ئەکتەری ئەمریکی، لە رێگەی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی Top Gun  ژمارەیە پیوانەیی بۆ کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمەکە پارامۆنت تۆمار دەکات.

ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی Top Gun: Maverickیە و لە 27 ئایاری ئەمساڵ لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە و داهاتی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێپەڕکردووە، بەمەش یەکەم بەرهەمەی کۆمپانیای پارامۆنتەر، ئەو داهاتە زۆرە بەدەست دێنیت.

لەم بەرهەمەدا تۆم کروز، ئەکتەری ئەمریکی، رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بڕیارە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 75مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان نمایشبکریت کە چالاکییەکانی لە 17-28 ئەم مانگە لە شاری کان لە فەرەنسا سازدەکرێت.

چیرۆکی بەشی نوێی ئەم بەرهەمە مافریک وەک راهێنەری فرۆکەی جەنگی لە نێو هێزی ئاسامنی ئەمریکی دەمێنێتەوە و ئەزماننی خۆی دەبەخشێتە فرۆکەوانە گەنجەکان.
 





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad