English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مالیكی و عامری لەخۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كشانەوە
2022-07-20 [08:21 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای كۆبوونەوەیان لەماڵی هومام حەمودی، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاند، سەرۆکی هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی و سەرۆکی هاوپەیمانیەتی فەتح، هادی عامری لە خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کشانەوە و دەشڵێن، "دەبێت سەرۆکوەزیران کەسێک بێت رەزامەندی هەموو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر بێت."

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە روونیشی كردەوە، مالیکی و عامریش قایلبوونی خۆیان نیشانداوە و بەڵێنیان داوە رۆڵی باوکایەتی خۆیان بگێڕن و کەسێک دەستنیشان بکەن کە موڵکی تەواوی چوارچێوەی هەماهەنگی بێت.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو کردەیەکی سیخوڕی و دزەپێکردنی زانیاریی رەتدەکەنەوە و دژی هەر هێرشێکن بۆ سەر کەسایەتییە ئاینی و سیاسییەکانی عێراق.

پاش کۆبوونەوەی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی هومام حەمودی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە کۆبوونەوەکە بە میدیا عێراقییەکانیان راگەیاند، لایەنەکانى چوارچێوەکە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کاندیدی سەرۆک وەزیران رەزامەندی هەموو لایەنەکانی لەسەربێت و بەتەنها لەسەر لایەنێک ساغ نەبێتەوە، بڕیارە چارەنوس سازەکانیش بەکۆی دەنگ تێپەڕێنن.

بەگوتەی سەرچاوەكە، هەموو هێزەکان جەختیان لەوەکردووتەوە، ئەو کەسانەی لە حکومەتی داهاتوو پۆستی وزاری وەردەگرن، پێویستە بنەمای لێهاتوویی بکرێنە پێوەر بۆیان جا لەهەر پێکهاتە و نەتەوەیەکبن.

 





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad