English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكەم ووڵاتی عەرەبی بڕیاریدا پەیوەندیە دیبلۆماسیەكانی لەگەڵ ئۆكرانیا بپچڕێنێت
2022-07-20 [08:30 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، دیمەشق بڕیاریداوە بە پچڕاندنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان لەگەڵ ئۆكرانیا، هاوكات وەك یەكەم ووڵاتی عەرەبی دانی نا بەهەردوو هەرێمی هەرێمی لۆهانسک و دۆنتیسکدا.
ئاژانسی سانای سوری بڵاویکردووەتەوە، سەرچاوەیەكی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاندووە، کۆماری سوریای عەرەبی بڕیاری راگرتنی تەواوی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ ئۆکرانیادا داوە وەک کاردانەوەیەک بۆ بڕیاری راگرتنی پەیوەندیە دیبلۆماسیەكان لەلایەن ئۆکرانیاوە لەساڵی 2018.

لە دوای روسیا، سورییا یەکەم وڵاتی عەرەبی و دووەم وڵاتی جیهانە دانی ناوە بەسەربەخۆبوونی هەردوو هەرێمی لۆهانسک و دۆنتیسکدا کە لایەن جوداخوازەکانی سەر بە رووسیا دەستی بەسەردا گیراوە.

 





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad