English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی ئیسرائیل: زیاتر لە 100 حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆماركراوە
2022-07-20 [08:51 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ئاشكرای دەكات، کە تاکو ئێستا 101 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مه‌یمون لە ئیسرائیل تۆمار کراوە.

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: ڤایرۆسەکە بووەتە هۆکاری تووشبوون بە نیشانەکانی وەک تا، برینی پر لە ئاو و ئاوسانی غودە لیمفاوییەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە تاکو ئێستا 101 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەستنیشان کراوە و وەزارەتەکە چاودێری ئامارەکانی تووشبوون لە جیهاندا دەکات و لەگەڵ دامەزراوە تەندروستییەکانی وڵاتە جیاوازەکاندا لە پەیوەندیدایە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل لەگەڵ کۆمپانیایەکی درووستکردنی ڤاکسینی ئاوڵەی مه‌یمون بۆ کڕینی ١٢ هەزار دۆز ریککەوتووە کە دوو هەزار دۆزی دەستبەجێ و ١٠ هەزارەکەی دیکەش لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا بگاتە وڵاتەکە.

 





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad