English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كشتوكاڵی عێراق: ساڵانە 600 تاوەكو 700 هەزار تۆن خورما هەناردە دەكەین
2022-07-20 [09:10 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، ساڵانە 600 هەزار تاوەكو 700 هەزار تۆن خورما هەناردەی دەرەوەی ووڵات دەكەین، دەشڵێت، گرنگی تەواو بەوكەرتە دەدەین.

بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، مەهدی سەهر، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی كشتوكاڵ خورماو دارخورما دەخاتە ناو ئەولەویەت و پلانە ستراتیژییەكانی خوی و جەخت لە پاراستنی ئەو كەرتە دەكاتەوە، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەموو جۆرە خورمایەك لە دەرەوەی وڵات بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ.

سەهر رونیشیكردەوە: لەحاڵەتی زیادبوونی داواكاری بۆ دارخورما، هاوردەكردنی شلەكان بەبێ خاك و لەڕێگەی چەند كۆنترۆڵێك لەنێوان بەشی پاراستنی ڕووەك و بەشی باخداری ڕێگەپێدرا بۆ هاندان و پشتگیریكردنی بلاوكردنەوەی جۆری بەرهەمهێنی بەرز و جۆری ڕەنگاوڕەنگ لەوانە برحی و مەكتوم، جگە لەو بنەرەتیانەی كە بەشێوەیەكی سەرەكی لەعێراقدا هەن وەك بلزهدی و خەستاوی و چەند جۆرێكی تر و ئەو پشتیوانییە لەبەرژەوەندیی كەرتی خورمایە لەعیراقدا.

مەهدی سەهر، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: خورمای عێراق ساڵانە 600 هەزار بۆ 700 هەزار تۆنی لێ هەناردە دەكرێت بۆ چەند وڵاتێك لەوانە وڵاتانی هندستان و چین و ڕوسیا و وڵاتانی كەنداو.  

 





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad