English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌فت دیاریكرا
2022-07-20 [11:16 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسێکی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشکرای کرد، لەم مانگەدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێتەوە.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان  ڕایگەیاند: "وەزارەتی دارایی ئامادەکاریی خۆی کردووە و لیستی ئامادەیە، مووچە لە وادەی خۆی، لەم مانگەدا دەدرێت، ڕۆژی 25ی مانگ، یان یەك دوو ڕۆژ دواتر، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت''.

ڕێباز حەملان ئەوەیشی گوت: "حکوومەت پێشینەی خۆی بۆ مووچە تەرخان کردووە بە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ، دابەشکردنی مووچە بەردەوامیی پێ دەدرێت، سەرۆکی حکوومەتیش زۆر خەمخۆری ئەو بابەتە بووە''.

یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەت، باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ تەنها دوو جار بەغدا 200 ملیار دیناری ناردووە و گوتیشی: "200 ملیارەکە بێت، یان نەیات، ئێمە مووچەی خۆمان دەدەین و مووچە دابەشکردن بەردەوام دەبێت''.





ئەم هەواڵە 5575جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad