English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ئەم هۆکارانە هەموو رۆژێک خورما بخۆ
2022-07-20 [10:34 AM]

ZNA : هەولێر


خورما یەکێکە لە شیرینیە سروشتییەکان و بەهۆی رەگەزە خۆراکییە گرنگەکانی لە ناویدا چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت، کە دەتوانرێت لە سوکە ژەمەکاندا چەند دەنکێک لە خورما بخورێت. ماڵپەڕی هیڵسی لاینی بەریتانی لەوبارەیەوە ئاشکرایکردووە، لە ١٠٠ گرام خورمادا نزیکەی ٧٧ کالۆری و حەوت گرام ریشاڵ و لە ٪٢٠ پۆتاسیۆم و لە ٪١٤ مەگنیسیۆم و دوو گرام پڕۆتینی تێدایە، لەگەڵ ڤیتامین بی شەش و مەنگەنیز، هەر بۆیە رۆژانە خواردنی چەند دەنکێک لە خورما کە زیاتر نەبێت لە هەشت دەنک ئەم سوودانە بە جەستە دەبەخشن: یەکەم: بۆ جوڵەی ریخۆڵەکان باشە و قەبزی ناهێڵێت. دووەم: بەهۆی بوونی دژە ئۆکسان لە خورمادا بۆ پێست باشە و بە تەندروستیی دەیهێڵێتەوە. سێیەم: تام و بۆنی دەم خۆش دەکات. چوارەم: بۆ ژنانی دووگیان باشە و بەتایبەت لە کاتی منداڵبوون بە شێوەی سروشتی. پێنجەم: ئەگەر لە بری شیرینییەکانی تر بخورێت ئەوا دەم و ددان بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە، چونکە شەکرەکەی ناوی سروشتییە. شەشەم: شەوان ٣٠ خولەک پێش خەوتن دوو دەنک خورما بخورێت جۆریەتی خەو باش دەکات. حەوتەم: سوڕی خوێن باش دەکات ئەمەش سوودی هەیە بۆ بیرەوەری و تەندروستیی مێشک. ئ.ل





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad