English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە زیادبوونی حاڵەتەكانی كۆرۆنا
رێکلام
2022-07-20 [07:00 AM]

ZNA:هەولێر


دكتۆر هانس كلووگ، بەڕێوەبەری بازنەی ئەورووپا لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداری دا لەوەی بەهۆی ئەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لەم ماوەیەی دواییدا لە ئەورووپا زیادی كردووە، بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە لە پاییزەوە سەخت دەبێت.

هانس كلووگ لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی كە لەم شەش هەفتەی دواییدا تا دێت رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئەورووپا لە هەڵكشاندایە. لە كاتێكدا هەفتەی رابردوو سێ ملیۆن حاڵەت لەو كیشوەرە تۆمار كراون، ئەمەیش بە نزیكەیی دەكاتە نیوەی ئەوانەی لە جیهان تووشی كۆرۆنا بوون لەم هەفتەیەی دواییدا.

بەڕێوەبەری بازنەی ئەورووپا لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، دكتۆر هانس كلووگ ئاماژەی بەوە دا كە ئەگەر حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا بەم جۆرە تەشەنە بستێنێت لە پاییزەوە بۆ زستانی 2023 دۆخێكی سەخت دێتە ئارا و داوای لە وڵاتان كرد ئامادەكاریی زیاتر بكەن بۆ زیادكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی.

هانس كلووگ بە ئاماژەدان بەوەی لەو بازنەیە هەفتانە نزیكەی سێ هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەست دەدەن، نووسیوویەتی "زۆر بەڕوونی دیارە كە هاوینی رابردووش رەوشەكە بەم جۆرە بوو. تاكە جیاوازییەك ئەوەیە كە ئێستا جۆرەكانی BA.2 و BA.5 لە جۆری ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا خێراتر بڵاو دەبنەوە".





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad