English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: ئێران لە نێوان ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی و ڕووسیا یەکیان هەڵبژێرێت
رابرت مالی، نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران
2022-07-20 [09:38 AM]

ZNA - هەولێر


رۆبێرت ماڵی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران بە کاناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند، سەردانەکی ڤلادمیر پۆتین بۆ تاران ئیران دەخاتە بەرانبەر دوو بژاردەی بەسترانەوەی بە رووسیا یا گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی. ماڵی جەختیشی کردەوە کە ڕووسیا هەر ئیستا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا گۆشەگیر بووە و دەتوانێ دەرفەتێکی زۆر بەرتەسک بۆ هاوکاریی ئابووری بخاتە بەردەم ئێران کە ئەم دەرفەتە ناتوانێ درێژخایەنیش بێت. ماڵی گوتیشی ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە ناو ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ئەوا دەتوانێ پەیوەندیی ئابووریی ئاسایی لەگەڵ دراوسێکانی و وڵاتانی ئەورووپی هەبێ. بەڵام ئەگەر نەگەڕێتەوە ناو ڕێککەوتننامەکە ئەوا زیاتر گۆشەگیر دەکرێ و لە ئەگەری فرۆشتنی درۆن بە ڕووسیاش دەبێت باجەکەی بدات.



ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad