English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا ئەم پێنج سوودەی هەیە
رێکلام
2022-07-21 [09:10 AM]

ZNA : هەولێر


خواردنەوەی ئاو بەسەر گەدەی بەتاڵدا گرنگی زۆری هەیە بۆ تەندروستی، یارمەتی پێست دەدات لە وشکبوونەوە و چەند سوودێکی دیکەش بە جەستە دەگەیەنێت. بەپێی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕیlifesourcewater، پێنج سوودی گرنگی خواردنەوەی ئاو بەسەر گەدەی بەتاڵدا باسکراوە کە ئەمانەن: ١. رێژەی وزەی جەستە بەرز دەکاتەوە، چونکە ئاو ژمارەی خرۆکە سوورەکانی جەستە زیاد دەکات، ئەمەش وا دەکات ئۆکسجین زیاتر بچێت بۆ مێشک. ٢. چوست و چالاکی جەستە زیاد دەکات، ئاو یارمەتی سووتاندنی کالۆری دەدات و ئەمەش کێشی جەستە رێک دەخات و چالاکی دەکات. ٣. خواردنەوەی ئاو بەسەر گەدەی بەتەڵادا پەڵە و زیپکە ناهێڵێت و جیڕی بۆ پێست دەگەڕێنێتەوە و دژی ژەهرەکان دەجەنگێت. ٤. خواردنەوەی ئاو ئازارەکانی جەستە ناهێڵێت، بەتایبەت جومگەکان، پشت، سەر. ٥. دژی ئۆکساندنەکانی ناو جەستە دەجەنگێت، ئاو دەتوانێت کۆلۆن پاک بکاتەوە، یارمەتی گورچیلە دەدات لە بەرهەمێنانی هۆرمۆنەکان و مژینی مادە کانزاییەکان، پاکردنەوەی خوێن و بەرهەمهێنانی میز.





ئەم هەواڵە 1864جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad