English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق هەوڵدەدات هەناردەکردنی نەوت زیادبکات
2022-07-22 [07:47 AM]

ZNA:هەولێر


ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی دەکات، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لەسەرووی 100 دۆلار مامەڵەی پێوەبکرێت و بۆ چەند ساڵێکی ئایندەش لەو ئاستەدا بمێنێتەوە.

وەزیری نەوتی عێراق لە نوێترین لێدوانی بۆ ئاژانسی بلوومبێرگ رایگەیاند، "مانەوەی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان لەسەرووی 100 دۆلار، وادەکات وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە، تاوەکو هاوسەنگی لە خواست و خستنەڕوو لە بازاڕەکان دروست بێت".

ئاماژەی بەوەشدا، پلانیان هەیە لە بەرهەمهێنانی بەنزین بگەنە ئاستی خۆبژێوی و هاوردەکردنی رابگرن.

وەزیری نەوتی عێراق گوتیشی: "خوازیارن رێکخراوی ئۆپێک بە ئامرازەکانی کۆنترۆڵی هاوسەنگی بازاڕ بکات و ئەو بابەتەش لە کۆبوونەوەی مانگی داهاتوو تاوتوێ دەکەن.

ئیحسان عەبدولجەبار باسی لەوەش کرد، ئامانجیانە  تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو ئاستی هەناردەکردن بۆ 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبکەنەوە، لە کاتێکدا، ئێستا رۆژانە 3 ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە جگە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان هەناردەدەکەن.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad