ZNA - هەولێر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دووپاتیان کردەوە کە ئەتلەتیک بیلباو نرخەکەی یاریزان مارتینێز دیاریکردوە لە کاتی گواستنەوەی ئەم هاوینە.
ئەتلەتیک بیلباو نرخی دەستبەرداری لە مارتینێز دیاری دەکات
بیلباو نرخی وازهێنانی بەرگریکاری ئیسپانی ئینیگۆ مارتینێزی ئەستێرەی تیپەکەی دیاریکرد دوای ئەوەی زانی گرنگیێکی زۆر لەلایەن بەرشەلۆنە پێدەدرێت.
بە گوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، بێلباو بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی دەوێت، لە بەرامبەر وازهێنانی مارتینێزی بەرگریکاری یانەکەیان.
ئینیگۆ مارتینز تەمەنی 31 ساڵە و لە 158 یاری جۆراوجۆردا بۆ بیلباو یاری کردووەوە شەش گۆڵی تۆمارکردووەوە حەوت گۆڵ دروست کردوە.
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |