English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی عێراق لەسەر بۆردومانەكانی توركیا كۆدەبێتەوە
2022-07-23 [08:12 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆشەممە 23-7-2022،  پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق کۆدەبێتەوە، كۆبوونەوەكەش بەئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و دەرەوە دەبێت.

 

 
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق خشتەى کارى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى بڵاوکردەوە و بڕیارە کاتژمێر 11 کۆبوونەوەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکى عێراق ئەنجام بدات، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی هەریەک لە وەزیرانی بەرگریی و دەرەوە و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى هێرشەکانى ئەمدواییەى سوپاى تورکیا بۆسەر گوندی پەرەخ لە زاخۆ بکرێت و پێشتریش، 100 پەرلەمانتارى عێراق داواى کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراقیان کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، 20ی ئەم مانگە، سوپاى تورکیا ناوچەی گەشتیاری پەرەخیان لە سنووری قەزای دەرکار لە زاخۆ تۆپبارانکرد، بەهۆیەوە 9 کەس کوژران و 26 کەسیش برینداربوون، کە سەرجەمیان گەشتیارى عەرەب بوون.

  

 





ئەم هەواڵە 928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad