English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و ئێران ڕێككەوتنێكی پێنج ساڵەیان لەبواری ووزەدا واژۆكرد
2022-07-23 [10:18 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی كارەبا وردەكاری ڕێككەوتنە ستراتیژییەكەی نێوان عێراق و ئێران لەبواری ووزەدا ئاشكرادەكات و رایدەگەیێنێت، دوو ئامانج بەدەست دەهێنێت هاوردەكردنی كارەباو باشتركردنی ڤۆڵتیەكان.

ئەحمەد موسا گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران واژۆكراوە بۆ دابینكردنی 400 میگاوات كارەبا بۆ عێراق لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانی ئێرانەوە.

موسا گوتیشی: واژۆكردنەكە دوای پێدانی پارەی غازی ئێران و بەپێی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و ئامانجیش تەنها دابینكردنی 400 میگاوات نیە بۆ عێراق، بەڵكو بۆ باشتركردنی ڤۆڵتیەكان و خستنەڕووی كەمبوونەوەیان كە دەبێتە هۆی زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا.

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا ئاشكراشیكرد: عێراق هێڵەكانی هەیە كە لەگەڵ ئێران دا گرێدراون بۆ تەواوكردنی ڕێككەوتنەكە و بەرزترین ئاستی 1200 مێگاواتە.

 





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad