English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مان سیتی بە گۆڵێکی هالاند لە بایرن میونشنی بردەوە
2022-07-24 [08:26 AM]

ZNA - هەولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یارییەکی تری خۆئامادەکاری دۆستانەدا، یانەی مانچستەر سیتی و بایرن میونشن رووبەڕووی یەکبوونەوە.

لە ئەنجامدا مان سیتی توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لێی بباتەوە.
 
سەرەتا یارییەکە بەهۆی خراپی کەش و هەوا و باران بارینەوە لە وادەی خۆی دواکەوت، دوای 12 خولەک یارییکردن ئێرلینگ هالاند، یەکەم گۆڵی خۆی بەدرێسی مانچێستەر سیتییەوە تۆمارکرد، دوای گۆڵەکە راستەوخۆ باران بارین بووە هۆکاری دواخستنی یارییەکە و ماوەیەکی زۆر یارییەکە راگیرا.
 
دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکە مانچستەر سیتی چەندجارێکی دیکە خۆی لە گۆڵی بایرن نزیککردەوە، بەڵام نیوەی یەکەم لە خولەکی 40 تەواوکراو.
 
لە نیوەی دووەمدا بایرن میونشن بەچەند گۆڕانکارییەک هەوڵیدا ئەنجامەکە راستبکاتەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجامبوو و سیتی بە تاکە گۆڵی ئێرلینگ هالاند یارییەکەی بردەوە.
 
ئەوەی لە یارییەکەدا جێگەی سەرنج بوو، یارییەکە لە خولەکی 80 تەواوکرا، بەهۆی ئەو کەش و هەوا خراپەی لە یاریگە هەبوو.





ئەم هەواڵە 2185جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad