English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆڕێک: لە نانی بەیانیدا ئەم خۆراکە بخورێت چەوری جەستە زیاد دەکات
رێکلام
2022-07-24 [09:42 AM]

ZNA : هەولێر


مارینا کۆپیتکۆ پسپۆڕی خۆراک لە فەرەنسا ئاشکرایکردووە، بەشێک لە خەڵکی فەرەنسا لە نانی بەیانیدا هەڵە دەکەن و رێگە باوەکە بەکاردەهێنن کە ئەویش هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا. ئەو پسپۆڕە بە ئاژانسی سپۆتنیکی روسی راگەیاندووە، نانی بەیانی یەکێکە لە ژەمە گرنگەکان و پێویستە بزانرێت لەو ژەمەدا چی بخورێت، خواردنی شیرینی کرواسۆن "یەکێکە لە ئیشە هەویرییەکان" کە زۆرینەی خەڵکی پێی راهاتوون لە بەیانیاندا دەیخۆن هۆکارە بۆکۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا. هەروەک وتوویەتی "خەڵکی فەرەنسا راهاتوون بەیانیان لەگەڵ قاوەدا شیرینی کرواسۆن دەخۆن، بەبێ ئەوەی بزان ئەم جۆرە نانخواردنە خراپە و چەوری جەستە زیاد دەکات". بەگوێرەی ئەو پسپۆرە، کرواسۆن بڕێکی زۆر کالۆری و کاربۆهیدرات و چەوری تێری تێدایە، لەهەمان کاتدا بە ئارد دروست دەکرێت و پڕۆتینی کەمە و هیچ ڤیتامین و کانزا و ماددەی ریشاڵی تێدا نییە، کە جەستە لە بەیانیاندا پێویستی بەو رەگەزە خۆراکییانەیە.





ئەم هەواڵە 1903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad