هەولێر : ZNA
زانایانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی ستانفۆردی ئەمەریکی لە توێژینەوەیەکی نوێدا رایانگەیاندووە، سیستمی رێجیمی کیتۆ و رێجیمی دەریایی سپی ناوەڕاست بەباشترین رێجیمەکان دادەنرێن بۆ نەخۆشانی شەکرە. بەپێی تویژینەوەیەک کە ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە ئاشکرایکردووە، سیستمی کیتۆ بڕێکی کەم کاربۆهێدرات و بڕێکی زۆە چەوری تێدایە و رێجیمی دەریایی سپی ناوەڕستیش بڕێکی کەم کاربۆهێدرات و بڕێکی مامناوەند چەوری تێدایە، کە ئەو رێجیمە پشت دەبەستێت بە سەوزەوات، پاقلەمەنییەکان، میوە و گەنم و زەیتی زەیتوون و ماسی. توێژینەوەیەکە لەسەر ٣٣ خۆبەخش ئەنجامدرا وە کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک و جۆری دوویان هەبووە، لە ماوەی ١٢ هەفەتەدا ئەو دوو سیستمە خۆراکییەیان پێدراوە بیخۆن کە باسکراوە. توێیژنەوەکە دەریخستووە، ئاستی گلوکۆز لە خوێنی بەشداربوواندا بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردبووە، ئەمەش وای کردووە کێش داببەزێنن. توێژەران جەختیان لەوە کردەوە، هەرچەندە رێجیمی کیتۆ لەبارە بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و دەیانەوێت خۆیانی لێ بپارێزن، بەڵام رێژەی کەمتر ریشاڵی و مادەخۆراکییەکانی تێدایە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad