|
ZNA : هەولێر یەكێك لەخواردنەكانی بەیانی بریتیی لە (تەحین)، كە لەپێكهاتەكانی (گوێزو كونجی) بەرهەم دەهێندرێت. شارەزایان دەڵێن، دەنكی كونجی و روونەكەی كە لەلای خۆمان بە تەحین ناسراوە سوودێكی یەكجار زۆری هەیە, ئەگەر مرۆڤ بەبەردەوامی خواردی ئەوا خۆی دەپارێزێت لەچەندین نەخۆشی و دەبێـتە خاوەن تەندروستیەكی باش. رۆنی كونجی راستەوخۆ دەچێتە نێو بەشی چاڵاككردنی خانەكانی بەرگری لەش. تەحین رێگە دەگرێت لە خوێن مەیین و جەڵتەی خوێن كە لەنێو خوێنبەرو خوێنهێنەرەكان روودەدات٠ رێگە دەگرێت لە رەقبوون خوێنبەرەكان و پاڵەپەستۆی خوێن كەم دەكاتەوە. تەحین یارمەتیدەرە بۆ فراوان كردنی موولولەكانی خوێن و سییەكان و رێگە دەگرێت لە تووشبوون بە رەبۆ. تەحین رێگە دەگرێ لە تووشبوونی بە برینی گەدەو دوازدەگرێ. یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆل لەخوێن، چونكە جولەی خوێن چاڵاك دەكات لەنێو خوێنبەرەكان و بەتوندی پاڵ بەخوێن دەنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوبردنی پاشماوەكانی كۆلیسترۆل. یارمەتیدەرە بۆ دروستكردنی ووزە لە جەستەی مرۆڤ، واتا خواردن دەكات بە ووزە. وەلەبواری جوانکاریش دەتوانرئ سودی لئ وەربگیرئ : تحین لەگەل کودی-کولەکە لەعسارەبدە لەدەموو چاوت بدە پێست جوان وساف و نەرم دەکا حەفتەی دووجار بۆماوەی 20خولەک تحین بۆماوەیەک دابنی و دەستکاری مەکە ئەو رۆنەی دەکەوێتە سەر تەحینەکەدەتوانی مساجی دەموو چاوتی پئ بکەی زۆر بەسودە بۆ پێست٠
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |