ZNA- هەولێر
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت بەنیازی بەرهەمهێنان یا بەدەستهێنانی پێشکەوتووترین چەکن.
حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکدا گوتی: لە شەڕی ئەم سەردەمەدا چەک کاریگەریی یەکلاکەرەوەی هەیە و هەر بۆیەش کۆماری ئیسلامیی ئیران بە شوێن باشترین و پێشکەوتووترین جۆری چەکەکانەوەیە
سەلامی گوتی ئەوان یان خۆیان ئەم چەکانە بەرهەم دەهێنن یان لە شوێنی شوێنی دیکەوە بەدەستیان دەهێنن.
ئەم لێدوانەی سەلامی لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو دوو بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاندبوو ئێران توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمیی هەیە، بەڵام ئێستا بە پێویستی نازانێت بەرهەمی بێنێت.
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |