ZNA- هەولێر
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختیان لەسەر قووڵتر کردنەوەی پەیوەندیی دوو وڵات بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەی ئێران کرد.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، جەک سالیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و بنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە پەڕاوێزی کۆنفڕانسی ئاسایشی سپەن دا، کۆبوونەوەتەوە و سەبارەت بە ناوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاست و هەڕەشەی ئیران گفتوگۆیان کردووە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەمبارەیەوە نووسیویەتی لەم کۆبوونەوەیەدا هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ولاتانی جیهان و ناوچەکە و ئیسرائیل لە ڕێگای پلانە ئەتۆمییەکان و گرووپە میلیشیاکانەوە هەروەها هێرشەکانی ئێران لە دەریا و هێرشی ئەلەکترۆنییی ئەم وڵاتە بۆ سەر دامەزراوەکانی وڵاتانی دیکە باس و گفتوگۆی لەسەر کرا و چۆنێتیی پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشی یەکگرتوو لەدژی گەورەترین سەرچاوەی ناسەقامگیریی ناوچەکەش قسەی لێ کرا.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |