ZNA- هەولێر
رووسیا بە ئامانجکردنی بەندەری ئۆدێسا لە ئۆکرانیا پشتڕاست دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت سیستمێکی مووشەکی دژی کەشتییانیان کردووەتە ئامانج.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند هێزەکانیان کەشتیەکی سەربازیان لە بەندەری ئۆدێسا بە مووشەکی زیرەک کردووەتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی رووسیاش رایگەیاند کەشتیەکی جەنگی ئۆکرانیان لە بەندەری ئۆدێسا کردووەتە ئامانج، کە سیستمەمی مووشەکی دژی کەشتی لە جۆری هاربۆنی هەڵگرتبوو.
دوێنێ سوپای رووسیا چەند شوێنێکی لە بەندەری ئۆدێسا کردە ئامانج، ئەمەش دوای رۆژێک لە واژۆکردنی رێککەوتنەکەی ئیستانبوڵ لە هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا لە رێگەی دەریای رەشەوە هات
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |