ZNA – هەولێر
فیلمی نوێی ئەنیمەیشن The Bob's Burgers Movie داهاتی بۆ میدیاکان لە سینەماکانی جیهاندا ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 27 ئایاری رابردوو لە سینەماکاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 34 ملیۆن و 104 هەزار دۆلارە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 31 ملیۆن و 889 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا دوو ملیۆن و 214 هەزار دۆلارە. رووداوەکانی فیلمەکە لە دوای شکانی بۆڕی ئاوی سەرەکی روودەدەن کە دەبێتە هۆی ئەوەی چالیكی گەورە لە بەردەوم چێشتخانەیەک دروست ببێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad