ZNA – هەولێر
وێنەگرتنی نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی سینەمایی Fast & Furious لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا وێنەدەگیرێت. ڤێن دیزڵ، ئەکتەری سەرەکی و بەرهەمهێنەری فیلمەکە لەگەڵ ستافی فیلمەکە لە رۆما بینراون کە لە دوای وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە لە پشوودان بوونە. بەشی نوێی Fast & Furious بە دوو بەشی جیاواز بەرهەمدێت و کۆتایی بە چیرۆکەکەی دێت کە بە یەکێک لە بەرهەمە پڕداهات و بەناوبانگەکانی سینەمای هۆلیوود و جیهان دەژمێردرێت. فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە سەرکێشی و ئەکشنەکانە، بابەتی سەرەکی تێیدا ئۆتۆمبێل و لێخوڕێنی شێتانەی ئۆتۆمبێلە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad