ZNA – هەولێر
گرووپی The Chainsmokers کە لە دوو ئەندام پێکهاتووە، بڕیارە کۆنسێرتێک لە بۆشایی ئاسمان تۆمار بکەن و دواتر پەخشی بکەن. ئەم چالاکییە لە 2024 ئەنجامدەدرێت و یەکەمجار دەبێت هونەرمەندێک لە بۆشایی ئاسمان ئەو چالاکییە ئەنجام بدات. درۆ تاگارت و ئالێکس بال لە دووری 20 میل لە دووری زەوییەوە ئەو چالاکییە بەهاوکاری کۆمپانیای گەشتیاریی بۆشایی ئاسمانی وۆرلدڤیو ئەنجام دەدەن. ئەو گرووپە لە بەیەننامەیەکەدا رایگەیاندووە، ئەوان بە پەرۆشن بۆ ئەنجامدانی ئەو سەرکێشەییە و لەوە دڵنیان کە دیمەنەکان لە نێوان زەوی و بۆشایی ئاسمان زۆر سەرنجڕاکێش دەبن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad