ZNA-هەولێر جومعە عناد، وەزیری بەرگری عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تورکیا شەڕی داعشی بۆ هاتنە نێو خاکی عێراق قۆستووەتەوە و 20 کیلۆمەتریش سنووریان بەزاندووە.
وەزیری بەرگری عێراق ئاماژهی بهوه كرد، ئەنقەرە بەدەم داواکاری بەغدا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە سەربازگەی زیلکانەوە نایەت، ئەو هێزەشی لە سەربازگەی زیلکان جێگیرکراوە، لیوایەکە و 20 کیلۆمەتریش سنووریان بەزاندووە.
دووپاتیشی كردهوه، چەکدارانی پەکەکەش دۆخی ناوچە سنووریەکانیان قۆستووەتەوە و هاتوونەتە نێو خاکی عێراق.
جومعە عناد ئاشکراشیكرد، تورکیا لە بۆردومانەکەی گوندی پەرەخ تۆپی قورسی جۆری 155 ملیمی بەکارهێناوە و ئەنقەرە بەرپرسە لە کوژرانی هاووڵاتیان لە پارێزگای دهۆک.
رۆژی 20ی تهممووزی 2022 تۆپخانەکانی تورکیا هاوینەهەواری گوندی پەرەخ-یان لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە زاخۆ تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا 9 گەشتیاری عەرەب شەهیدبوون و زیاتر لە 25 گەشتیاری دیکەش برینداربوون.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |