English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەربژێرێكی تر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كشایەوە
2022-07-25 [08:17 AM]

ZNA- هەولێر


بەربژێرێكی چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران كشایەوە و رایگەیاند، "نۆ مانگە پڕۆسەى سیاسى عێراق چەقبەستووە و ئەوە زیانى بە بەرژەوەندییەکانى گەل و وڵات گەیاندووە." 

رۆژی 24ـ7- 2022، قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق کە یەکێک بوو لە بەربژێرانى هاوپەیمانی چوارچێوەى هاوئاهەنگى بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى عێراق کشانەوەى خۆى لەو بەربژێرییە راگەیاند.

ئەعرەجى لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: نۆ مانگە پرۆسەى سیاسى عێراق چەقی بەستووە، "ئەوەش زیانى بە بەرژەوەندییەکانى گەل و وڵات گەیاندووە." 

ئەعرەجى گوتیشی، "لە سۆنگەى ئەوەوە کە وڵات پێویستى بە قوربانیدانە، سوپاسی لیژنەى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى دەکەم کە منیان بەربژێر کرد و لێرەوە داواى لێبووردن دەکەم لە قبووڵکردنى ئەو بەربژێرییە."

راوێژکارەكەی ئاسایشى نیشتیمانى عێراق، یەکێک بووە لە ئەندامانى سوپاى بەدر کە باڵى سەربازى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامى بووە، لە ماوەى رابردوودا پۆستەکانى وەزیرى ناوخۆ و پارێزگارى "واست"ى بەڕێوەبردووە، بەرلەوەى لە ساڵى 2021 بکرێتە راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق.

 

 





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad