ZNA- هەولێر
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق دەلێت، واژۆ بۆ پێشنیازەیاسایەک کۆدەکەنەوە بۆ قەدەغەکردنى هاوڕەگەزخوازى لە عێراق، هەروەها بڕواناکەم هیچ پەرلەمانتارێک هەبێت دەنگ بەو پێشنیازەیاسایە نەدات.
عارف حەمامى، ئەندامى لیژنەى یاسایی لە پەرلەمانى عێراق بە رووداوى گوت: گفتوگۆ لەنێوان ئەندامانى لیژنەى یاسایی کراوە بۆ ئەوەى لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانى وەرزى دووەمى یاسادانانى پەرلەمانى عێراق واژۆ کۆبکەینەوە بۆ پێشنیازەیاسایەک بۆ قەدەغەکردنى هاوڕەگەزخوازى لە عێراق.
ئەندامەكەی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشكرد: "هۆکارى ئەو هەنگاوە دوورخستنەوەى عێراقە لەو دیاردەیە کە نامۆیە و قێزەونە بە کۆمەڵگە و لە هەندێک لە کۆمەڵگەکانى جیهاندا هەیە."
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |