English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی كۆچ: سورین لەسەر داخستنی كەمپەكان و هیوادارین هەرێمی كوردستان هاوكارمان بێت
2022-07-25 [08:48 AM]

​ZNA- هەولێر


ڕۆژی یەکشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، داخستنی ٥٠ کەمپی ئاوارەکانی ڕاگەیاند، هیواشی خواست هەرێمی كوردستان هاوكاری لەگەڵ وەزارەتدا بكات.

 کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەعێراقیە نیوزی راگەیاند، "کۆتایی هێنان بە کەمپەکان لە عێراق رووبەڕووبونەوەی تەحەددی و ئاستەنگ و سەختیە ، دەشلێت، "وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران هەموو هەوڵێکی داوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان

 نووری گوتیشی: "له‌م ماوه‌ی ئێستادا وه‌زاره‌ت 50 كه‌مپی داخستووه‌ و ته‌نها كه‌مپی "ئه‌لجدعه‌ " له‌ موسڵ ماوه‌ته‌وه‌ و 26 كه‌مپیش له‌ ناوچه‌كه‌دا ماونەتەوە

بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، هیوای خواست كه‌ "هەرێمی كوردستان هاوكاری لەگەڵ وەزارەتەكە بكات و كۆتایی به‌ كاركردن بهێنێت لە پرسی ئاوارەکان

 کەریم نوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "زۆربه‌ی ئاواره‌كان خه‌ڵكی شه‌نگالن و ھەروەھا خه‌ڵكی موسڵ و سه‌ڵاحدینیشی تێدا ھەیە،

هەروەها وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ستی به‌ به‌رنامه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاوه‌ كردووه‌، بەتایبەت بەرنامەی بۆ منداڵه‌ ئاواره‌كان هه‌یه‌، لەوانەش ئەوانەی لە حەسەکەوە ڕوویان لە عێراق کردووە

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad