ZNA : هەولێر
ئافرەتان بە گشتی حەز بە درێژکردنەوەی قژیان دەکەن و هەندێکجار بۆ ئەم مەبەستە دەرمانی کیمیایی یاخود رەنگی دیکەی جیاواز بەکاردەهێنن بەڵام سوودێکی ئەوتۆی نابێت. لە بابەتێکی ماڵپەڕی "العربیة"دا ئاماژە بە ڕێگەیەک کراوە کە یارمەتیدەرە بۆ بەکارهێنانی ئاوی لیمۆ بۆ درێژکردنەوەی قژی ئافرەتان بە شێوەیەکی سروشتی بەبێ زیانگەیاندن بە قژەکە، بەم جۆرە: ئاوی لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی هەمەجۆر و ئەمەش هۆکارە بۆ بەهێزکردنی قژ و درێژکردنەوەی بە ماوەیەکی کورت و سوود گەیاندن بە قژ. لە هەمانکاتدا هۆکارە بۆ بۆ بەهێزکردن و درەوشانەوەی قژەکە بە شێوەیەکی دیار و بەمەش وا لە ئافرەتان دەکات هەمیشە خاوەن قژێکی جوان بن، بۆ ئەمەش دەکرێت ئاوی لیمۆ بدرێت لە قژەکە و لەگەڵیدا بچنە بەر خۆر و بۆماوەیەك بوەستن، بەم جۆرە قژەکە بەهێز دەبێت و گەشەی زیاد دەکات و درێژ دەبێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad