English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەنگاریا: سزاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دژی روسیا شکستیان هێناوە
2022-07-25 [01:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک وەزیری هەنگاریا ڤیکتۆر ئۆربان وتی، یەکێتی ئەوروپا پێویستی بە ستراتیژییەکی نوێ بۆ جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا هەیە، لەکاتێکدا سزاکان دژی مۆسکۆ سوودییان نەبووە.

ئۆربان لە وتارێکدا لە ڕۆمانیا وتی" ستراتیژییەکی نوێ پێویستە سەنگ بخاتە سەر گفتوگۆکانی ئاشتی و پێشنیارێکی باشی ئاشتی بکات... لە جیاتی ئەوەی هەوڵ بدەیت جەنگەکە ببەیتەوە."

ئۆربان جەختیشی لەوە کردەوە کە هەنگاریای ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ، خۆی لە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا بەدوور دەگرێت.

ئۆربان لە ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدا بوو وڵاتەکەی نایەوێت پشتیوانی لە پێشنیارەکانی یەکێتی ئەوروپا بکات بۆ قەدەغەکردن یاخود سنووردارکردنی هاوردەکردنی گازی ڕووسیا و دەڵێت ئەو هەنگاوە زیان بە ئابووری وڵاتەکەی دەگەیەنێت. ڕووسیا لە سەدا 80 ی گازی هەنگاریا دابین دەکات.

لە وتارەکەیدا ئۆربان وتی ستراتیژی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا لەسەر چوار پایە بونیادنراوە: ئۆکرانیا دەتوانێت بە چەکەکانی ناتۆوە دژی ڕووسیا جەنگەکە بباتەوە، سزاکان ڕووسیا لاواز دەکەن و سەرکردایەتییەکەی ناجێگیر دەکەن، سزاکان زیانی زیاتر بە ڕووسیا دەگەیەنن وەک لە ئەوروپا، جیهانیش ڕیز دەگرن بۆ پشتیوانیکردن لە ئەوروپا.

ئۆربان دەڵێت ئەم ستراتیژییە شکستی هێناوە، لەکاتێکدا حکومەتەکانی ئەوروپا " وەکو دۆمینە " دەکەون و نرخەکانی وزە بەرزبوونەتەوە، وتیشی ئێستا ستراتیژییەکی نوێ پێویستە.

ئۆربان بە لایەنگرانی وت " ئێمە لە ئوتومبێلێکداین کە هەر چوار تایەکەی پەنچەر بووە: بەتەواوەتی ئاشکرایە کە ناتوانیت جەنگەکە بەم شێوەیە ببەیتەوە."

باسی له‌وه‌ش كرد، ئۆکرانیا هەرگیز ناتوانێت بەم شێوەیەیە جەنگەکە بباتەوە چونکە " سوپای ڕووسیا باڵادەستییەکی ناهاوسەنگی هەیه‌، هیچ بژاردەیەکی دیکە جگە لە گفتوگۆی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا نییە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، " لەکاتێکدا ڕووسیا گرەنتی ئاسایشی دەوێت، ئەم جەنگە تەنها دەتوانرێت لەڕێی گفتوگۆی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئەمەریکاوە کۆتایی پێبێت."





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad