ZNA - ههولێر
جەیمس جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا بە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی ڕاگەیاندووە، پێی وایە هەردوو وڵاتی ڕووسیا و ئەمریکا هەوڵ بۆ هێشتنەوەی دۆخی ئێستای سووریا دەدەن، وتیشی، ڕووسیا و ئەمریکا بەم زووانە سووریا بەجێ ناهێڵن
جێفری پێیوایە ئامادە بوونی ڕووسیا لە سووریا بە سەرکەوتن بۆ مۆسکۆ لەقەڵەم دەدرێت و بۆیە نایەوێت بە بەجێهێشتنی ئەم وڵاتە ئەو سەرکەوتنە بخاتە مەترسییەوە.
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا هەروەها بە دووری زانیوە هێزەکانی ئەمریکای لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریادان لە داهاتوویەکی نزیکدا بکشێنەوە و راشیگەیاند: بە ئاوڕدانەوە لە کشانەوە کارەساتبارەکەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەمجارەیان سووریا چۆڵ ناکات.
ئهوهشی خستهروو، پێیوایە ئەو فاکتەرە دەرەکیانەی کە پەیوەندییان بە قەیرانی سووریاوە هەیە، وەک ئەمریکا و ڕووسیا، هەوڵ بۆ هێشتنەوەی دۆخی ئێستای سووریا دەدەن ئەوەش بە ئامانجی ڕێگری کردن لە دەسکەوتی زیاتری لایەنی بەرامبەریان.
ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە |