English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی دیاریکرد
2022-07-25 [02:56 AM]

ZNA-هەولێر


چوارچێوەی هەماهەنگی، محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدکرد.

لەدوای کشانەوەی سەدرییه‌كان لە هەریەک لە (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق)، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە لە زۆرینەی لایەنە شیعەکانی عێراق پێکهاتوون، هەوڵەکانیان چڕکردەوە و بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران، بەگوێرەی زانیارییەکان، محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆسته‌كه‌ یەکلایی کراوەتەوە.

هەروەها چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ كه‌شێكی ئه‌رێنییه‌وه‌ و به كۆی ده‌نگ سوودانییان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدكرد.

پێشتر ناوی هەر یەک لە (نووری مالیکی، قاسم ئەعرەجی، محەمەد شیاع سوودانی و عەلی شوکری) دەهێنرا بۆ ئەوەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرای عێراق کاندیدبکرێن، بەڵام لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە رێگەی لیژنەیەکەوە کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلایی کردەوە.

محەمەد شیاع سوودانی کێیە؟

- ساڵی 1970 لە بەغدا لەدایکبووە.

- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی کشتوکاڵ و بڕوانامەی ماستەری لە بەڕێوەبردنی پرۆژەدا هەیە.

- لە ساڵانی 2010 بۆ 2014 وەزیری مافی مرۆڤی عێراق بووە.

- لە ساڵانی 2014 بۆ 2017 وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بووە.

- ساڵی 2018 بووە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad