ZNA - هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل داوا لە وڵاتانی جیهان دەکات بەر لەوەی درەنگ بێت، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕابگرن.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە تویتێکدا بە بڵاو کردنەوەی دوایین لێدوانەکانی ڕافائێل گرۆسی، سکرتێری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران نووسیویەتی: ئێرانی ئەتۆمی تەنیا هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل نییە بەڵکوو هەڕەشەیەکە بۆ سەر هەموو ناوچەکە و هەموو وڵاتانی جیهان.
ڕافائێل گڕۆسی لە نوێترین لێدوانیدا هۆشداریی دابوو کە ئێران بە بێ ئەوەی چاوەدێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی لەسەر بێ، بە خێرایی خەریکی پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەتی.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |