ZNA - ههولێر
لە شارۆچكەكانی دیكیلی و چەشمەی سەر بە پارێزگای ئیزمیر لە خۆرئاوای توركیا، 71 كۆچبەر لەسەر بەلەمێكی چووپی دەستگیركران.
بەپێی ئەو روونكردنەوەی كە لە ماڵپەڕی فەرماندەیی ئاسایشی كەناراوەكانی توركیاوە بڵاوكراوەتەوە، لەسەر گەیشتنی زانیاری دەربارەی هەبوونی گرووپێك كەسی بیانی لەسەر بەلەمێكی چووپ لە نزیك كەناراوەكانی شارۆچكەكانی دیكیلی و چەشمە، تیمەكانیان رەوانەی ناوچەكە كردووە.تیمەكان، 71 كۆچبەریان لەسەر بەلەمەكە دەستگیركردووە.ئاماژە بەوەش كراوە كە دوای كۆتایی هاتنی رێكارەكان لەگەڵ كۆچبەرە نایاساییەكان، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی كۆچی پارێزگاكە كراون.
ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە |