English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای كاندیدكرنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران چاوەڕێی هەڵوێستی موقتەدا سەدر دەكرێت
2022-07-26 [09:06 AM]

ZNA- هەولێر


دوێنێ دووشەممە،  چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بەفەرمی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدکرد.

رۆژی دووشەممە 26-7-2022، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەدوای هەشت مانگ لە مشتومڕ لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا، محەمەد شیاع سودانی تەمەن ٥٢ ساڵی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی نوێ دەستنیشان کرد.

چوارچێوەی هەماهەنگی دوای ئەوەی لە نێوان "قاسم ئەعرەجی" و "محەمەد شیاع سودانی" دا، کەسایەتی دووەمی هەڵبژارد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران، چونكە قاسم ئەعرەجیش لەخۆكاندیدكردن كشایەوە، هەروەها ئەگەر موقتەدا سەدر بەو كاندیدە رازی نەبێت، لە پەرلەمانیش متمانە وەربگرێت شەقام متمانەی ناداتێ و تەمەنی حکومەتەکەی درێژ نابێت.

سودانی کە پێشتر وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی، بازرگانی، مافی مرۆڤی بەدەستەوە بووە و ماوەیەکیش پارێزگاری میسان بووە، لە خێزانێکی ناوداری عێراقیە و ئەو وەزارەتانەی کاری تێداکردوون هیچ گومانێکی گەندەڵی گەورەی لەسەر نەبووە.

هەرچەندە تا ئێستا هەڵوێستی سەدر روونییە بەرامبەر کاندیدکردنی سودانی، چونکە چاوەڕێ دەکات تا بزانێت چ میکانیزمێک دەگرێتەبەر بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەی.

چەند سەرچاوەیەكی سیاسی بە میدیا عێراقییەکانیان راگەیاندووە، سودانی پێش چەند رۆژێک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای رەوتی سەدر کۆبووەتەوە و گەرەنتی وەرگرتووە بەوەی کەوا لەمپەر نەخەنە بەردەم کاندیدکردنی بۆ پۆسەتی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق.

 





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad