English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران ئاشكراكرد
2022-07-26 [09:35 AM]

ZNA- هەولێر


رۆژی دووشەممە، وەزارەتی نەوت ئاماری كۆتایی هەناردەی نەوتی بۆ مانگی حوزەیران راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە گەیشتووەتە زیاتر لە 11 ملیار دۆلار.

 

وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕاگەیێندراوێكیدا رایگەیاند: بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق"سۆمۆ" بڕی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە (101) ملیۆن (191) هەزار و (236) بەرمیل، بە داهاتی (11) ملیار و (354) ملیۆن و (544) هەزار دۆلار.
ئامارەكە ئاماژەی بەوەكردووە: كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوانەی كە بۆ مانگی حوزەیران لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە كراوە، بڕی (97) ملیۆن و (980) هەزار و (589) بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەی نەوتی كەركوك لەڕێگەی نەوتی كەركوكەوە بووە و بەندەری جیهان (2)، یەك ملیۆن (910) هەزار و (887) بەرمیل بووە و تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش (112,209) دۆلار بووە.
لەراگەیێندراوەكەشدا هاتووە: داهاتی زیادە لە فرۆشتنی بڕی بارەكانی نەوتی خاوی هەناردەكراو بە نرخێكی بەرز بەدەست هات، بەو پێیەی كۆی داهاتەكە گەیشتە (108,822,255.03) دۆلار ئاماژەی بەوەشكردووە : بڕە هەناردەكراوەكان لەلایەن (36) كۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە باركراون كە  كۆمپانیای جیاوازی نەتەوەكان، لە بەندەرەكانی بەسرە و خۆر ئەلعمیە و مۆنۆ-بۆی لەسەر كەنداو و بەندەری جەیهانی توركیا.




ئەم هەواڵە 682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad