English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لێژنەكانی ئاسایش و بەرگری داوای دامەزراندنی پاسەوانی سنوور دەكەن بۆ هەرێمی كوردستان
2022-07-26 [09:53 AM]

ZNA- هەولێر


لیژنەكانى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق داوا دەکەن دوو لیواى پاسەوانى سنوور بۆ هەرێمى کوردستان دابمەزرێندرێن و قوربانیانى بۆردوومانەکانى تورکیاش قەرەبوو بکرێنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 26-7- 2022 پەرلەمانى عێراق تاوتوێى راپۆرتێکى هاوبەشی هەردوو لیژنەى ئاسایش و بەرگرى و پەیوەندییەکانى دەرەوەى پەرلەمانى عێراق بکات، کە ئەو دوولێژنەیە ئامادەیان كردووە لەبارەى بۆردوومانەکەى ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو كە لە ناوچەییەكی گەشتیاریى شارى زاخۆدا روویدا و بەهۆیەوە نۆ گەشتیارى عەرەبى ناوچەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق کوژران و 26ى دیکە بریندار بوون.

راپۆرتەکە لە شەش راسپاردە پێکهاتووە و لەدواى پەسندکردنى لەلایەن پەرلەمانەوە ئاراستەى حکومەتی عێراق دەکرێت بۆ جێبەجێکردنى.

 





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad