English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رۆژهەڵاتی ئێران ٣٥ گوند کەوتنە بەر لافاو
لافاو لە بەلووچستان
2022-07-26 [12:41 PM]

ZNA- هەولێر


لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی رۆژهەڵاتی ئێران، لافاو هەشت شار و ٣٥ گوندی گرتەوە. بەهۆی شەپۆلێکی بارانەوە لە باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئێران کە بە شەپۆلی مۆنسوون ناسراوە، لافاو لانی کەم هەشت شار و ٣٥ گوندی پارێزگای سیستان و بەلووچستانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی بڕانی کارەبا و تێکچوونی ڕێگای هاتوچۆ و زیانی زۆری بە ژمارەیەک خانووی هاووڵاتیان گەیاندووە. شەپۆلی مونسوون کە لەسەر زەریای هیند پێکدێ کاریگەریی سەدرەکییەکەی لەسەر هیندستان و پاکستان دەبێت بەڵام هێندێک پارێزگای ئێرانیش دەگرێتەوە. ئەم شەپۆلە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە پارێزگای شیراز ٣٢ کوژراوی لێ کەوتەوە.



ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad