English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر کێشەکانی هەرست هەیە لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە
2022-07-25 [04:41 AM]

هەولێر : ZNA


بنکەی یەکگرتووی ئەڵمانی بۆ خواردنەمەنییەکان رێنمایی داوە بەو کەسانەی کە کێشەکانی هەرسیان هەیە دووربکەونەوە لە خواردنەکانی FODMAP، کە بریتییە لە خواردنە کەم شەکرەکەن و یەکییەکان و دوانییەکان و بۆلیۆلات کە هەڵدێن. بنکەکە روونیکردووەتەوە، خواردنەکانی (FODMAP) زنجیرەیەکی کورتن لە کاربۆهیدرات کە بە خراپی لە هەناو ورددا هەرس دەبێت، بۆیە کاتێك دەگەنە قۆڵۆن بەباشی هەرس نەکراون، لەلایەن بەکتریاکانەوە زیاتر دەمێننەوە بۆیە نەخۆشەکە تووشی چەندین کێشەی تەندروستی دەبێت وەك گازات، ئازاری سك، سكچوون، قەبزی، دڵتێکهەڵاتن و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە، لەگەڵ ماندوێتی و خەواڵویی، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "امارات الیوم"دا باسکراوە. ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە (FODMAP) بریتین لە: - کاربۆهیدراتی کەم شەکر کە فرەکتانز و گلاکتۆزی کەم شەک دەگرێتەوە کە لە گەنم و جۆ و پیاز و سیر و کەرەوز و فاسۆلیا و لۆبیا و چەوەنەری سووردا هەیە. - شەکرە دوانییەکان کە لاکتۆز دەگرێتەوە (شەکری شیر). - شەکرە یەکییەکان، کە فرەکتپز دەگرێتەوە (شەکری میوە). - هەروەها بەشێکی زۆری خواردنە دروستکراوەکان بڕێکی زۆر لە ()یان تێدایە وەك کاتچەپ و مرەبا و ماجی.





ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad