English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەوت خووی ڕۆژانە لەجەڵتەی مێشک دوورت دەخاتەوە
رێکلام
2022-07-26 [10:44 AM]

ZNA : هەولێر


بەپێی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی، توێژەرانی زانکۆی تێکساس لە هۆستن چاودێری ١١،٥٠٠ کەسی پێگەیشتوویان کردووە بۆماوەی ٣٠ ساڵ، ئەمەش بۆ ئەوە بووە بزانن چۆن شێوازی ژیان کار لە مەترسییەکانی جەڵتەی مێشک دەکات. لە ئەنجامدا ئاشکرایان کردووە، حەوت خووی تەندروست دەتوانێت ٪٥٠ مەترسییەکانی جەڵتەی دڵ کەم بکاتەوە. بەپێ سەرچاوەکە ئەو حەوت خووە بریتین لە( بابەندبوون بە سیستمێکی خۆراکی تەندروست، وەرزشکردنی بەردەوام، دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان، کێش لەدەستدان، راگرتنی فشاری خوێنی ئاسایی، کۆنترۆڵکردنی کۆلیسترۆڵی خوێن و کەمکردنەوەی شەکری ناە خوێن. ئەمەش لەکاتێکدایە، لە تەمەنی پێگەیشتوودا، فشاری خوێن، جگەرەکێشان، قەڵەوی، شێوازێکی ژیانی ناجێگیر و نەخۆشی شەکرە بە هۆکارێک دادەنرێن بۆ بەرزکردنەوەی مەترسییەکانی جەڵتەی مێشک.





ئەم هەواڵە 2089جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad