English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگە‌ر كە‌می ڤیتامینت ھە‌یە‌ ئە‌م گیراوەیە بخۆوە
2022-07-26 [12:23 PM]

ZNA: هەولێر


زۆر كەس بە‌دە‌ست كە‌می ڤیتامینە‌وە‌ دە‌ناڵێنن و دە‌گونجێت ئە‌وە‌ش كێشە‌یە‌كی زۆری بۆ دروست بكات و پێویستە‌ بە‌ زووی خۆتی لێ ڕزگار بكە‌یت، زۆربە‌ی ڤیتامینە‌ بە‌سوودە‌كان لە‌ ناو گیراوە‌یە‌كی بە‌ھێزدا ھە‌یە‌ و ئە‌گە‌ر ھە‌ست بە‌ كە‌می ڤیتامین دە‌كە‌یت دە‌توانیت بیخۆیتە‌وە‌ و ئە‌ویش بریتیە‌ لە‌مە‌ی خوارە‌وە‌: پێكھێنە‌رە‌كان: نیو گێزە‌ری لە‌تكراو، نیو سێوی سە‌وز (ناوكە‌كانی دە‌ربھێنە‌)، چارە‌كە‌ كوپێك كە‌رە‌وزی جنراو، كە‌وچكێكی گە‌ورە‌ زە‌نجە‌بیلی جنراو، كە‌وچكێكی گە‌ورە‌ ھە‌نگوین، سە‌ھۆڵ. ھە‌نگاوە‌كانی ئامادە‌ كردنی و شێوازی بە‌كارھێنان ــ تە‌واوی گیراوە‌كە‌ بخە‌رە‌ ناو ئامێری درووستكردنی شە‌ربە‌تە‌وە‌ تا دە‌بێتە‌ گیراوە‌یە‌كی ساف و دواتر بیكە‌رە‌ ناو پە‌رداخێك و سە‌ھۆڵ و ھە‌نگوینە‌كە‌ی تێبكە. ــ ئە‌گە‌ر زانیت نابێتە‌ گیراوە‌یە‌كی ساف ئە‌وا دە‌تونیت كە‌مێك ئاوی تێبكە‌یت و ڕۆژانە‌ بیخۆرە‌وە





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad