English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری نوێ له‌باره‌ی ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ له‌ به‌غدا
2022-07-26 [02:03 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێكی لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، پاش ڕەتكردنەوەی سكاڵایەك لەسەر 200 ملیار دیناره‌كەی هەرێمی كوردستان لەلایەن دادگای فیدراڵی پێویستە بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی 200 ملیارەكە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق  ڕایگەیاند: "ئێستا ئاسۆیەك پەیدا بووە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە ناردنەوەی 200 ملیار دینارەكەی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بكرێتەوە".

ئاماژەی بەوەش دا، دوای بڕیارێكی دادگای فیدراڵی، ئێستا دەبێت 200 ملیارەكە بەردەوام بێت، گوتیشی: "دوای رەتکردنەوەی دادگای فیدراڵی بۆ ئەو سکاڵایەی لەسەر 200 ملیار دینارەكە هەبوو، ئێستا پێویستە و یاساییه‌ بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیەكە تاوەكوو پەسەندکردنی بودجەی داهاتووی عێراق".

روونیشی كردەوە ئەو 200 ملیار دینارە لە بودجەی ساڵی 2021 پەسند كراوە و بەپێی بڕگەكانی بودجەكە دەبێت بەردەوام بێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، تەنها دووجار 200 ملیار دینارەكە لە لایەن بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كراوە، 800 ملیار دیناری تریش دەبوایه‌ ڕەوانە بكرێـت، به‌ڵام ڕەوانە نەكراوە.ِ

 

 

سه‌رچاوه‌ / باسنیوز 





ئەم هەواڵە 2074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad