English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڵاوبوونەوەی ڤاریۆسی کۆرۆنا لە ئێران لە پەرەسەندن‌دایە
2022-07-26 [07:29 AM]

ZNA – هەولێر


شەپۆلێکی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 27 پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە و لانیکەم لە 57 شار جارێکی دیکە دۆخی سووری پڕمەترسی ڕاگەیاندرایەوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی ئەو شارانەی چوونەتە ناو دۆخی سوور، چوارئەوەندە زیادی کردووە. بە پێی ئەو ئامارانە لە مانگی رابردوودا راگەیەندراوەن، ژمارەی تووشبووان 34 ئەوەندەی مانگی پێشوو زیادی کردووە و ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانە خەوێندراون 28 ئەوەندەی مانگی پێشوو بووە.

ئێستا لە ئێران 57 شار لە دۆخی سوور و 86 شاریش لە دۆخی پرتەقاڵیدان. شەپۆلی حەوتەمی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ڕۆژهەڵات و ناوەندی ئێرانەوە دەستی پێکردووە و خەریکە بەرەو رۆژئاوای ئێران و پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەچێت.

 





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad